به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە مەعلوومە، سەعد موتەلبی شرۆڤەکاری پرسی سیاسی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە سەبارەت بە پێداویستی دەرکردنی سەربازانی ئەمریکا لە خاکی ئەو وڵاتە لێدوانی دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەو بارەوە وتی: پەسەندکراوی پەرلەمانی عێراق لەسەر دەرکردنی سەربازانی بیانی لە خاکی ئەو وڵاتە بەتواوەتی ڕوونە و پێویستە کە دەوڵەتی بەغدا هەرچی خێراتر ئەو پەسەندکراوە بەڕێوە ببات.
موتەلبی لە درێژەدا وتی: ئەگەر پەسەند کراوی پەرلەمانی عێراق لەسەر دەرکردنی سەربازانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە جێبەجێ نەکرێت، پاشهاتە مەترسیدارەکانی ئەو بابەتە دەبینین. نەچوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق دەبێتە هۆی دروست بوونی قەیرانێکی قووڵ.
ڕۆژی ڕابردووش عەلی قائلی شرۆڤەکار و کارناسی ئەمنیەتی عێراق وتبووی: ڕاستی ئەوەیە کە ئەمریکا، ئاستی، سەقامگیری و ئاسایشی عێراق لە بەرژەوەندی خۆی و ئیسرایل نابینێت. هەر بۆیە واشنتۆن لە تیرۆریزم لە عێراق پاڵپشتی دەکات.
ئەو کارناسە عێراقییە لە درێکەدا وتیشی: ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵ دەدەن بۆ وەرگرتنی ئەندامانی داعش و پەروەردەی سەربازیان. بەڵام لە کۆتاییدا هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی گەڵاڵەکانیان پووچەڵ دەکەنەوە.
وائلی بە ئاماژە بە تۆمەتدان لە حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمریکییەکانەوە، وتی: واشنتۆن هەوڵ دەدات لە ڕێگای تۆمەتدان لە حەشدی شەعبی و تاوانبار کردنیان بە هاوکاری لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماتیکەکان لە بەغدا بیانوویەک دەست بخەن بۆ کردنە ئامانجی بنکەکانی بەرخۆدان.
342/